به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو و داقوق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به خیانه‌تێكی ژێربه‌ژێر فرۆشران و راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كران، له ئێستادا عه‌ره‌بی هاورده زووڵم له جوتیارانی كورد ده‌كه‌ن و زه‌ویه‌كانیان داگیر ده‌كه‌ن و سوود له به‌رووبوومه‌كه‌ی وه‌گرن.
ئەمڕۆ ژمارەیەک کوردی دانیشتووی قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووک لە دژی ئیدارە و پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد و بەرپرسێکی کوردیش ئاشکرای کرد، بڕیار درا نۆ گوندی کورد داگیر بکرێت و عەرەبی ھاوردەیان تێدا نیشتەجێ بکرێت.
دوای ئەوەی شەپۆلێکی ھێنانی عەرەبی ھاوردە بۆ کەرکووک دەستی پێ کرد، ئێستا لە ڕووی ئیدارییەوە بڕیار بۆ وەرگرتنەوەی زەویی کورد دەدرێت تا بە سەر عەرەبە ھاوردەکاندا دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە جووتیارە کوردەکان دژی بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد و ڕەتیان کردەوە خاکی خۆیان بۆ خەڵکی بێگانەی ناوچەکە بەجێ بێڵن.
عەدنان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان ڕوونی کردەوە: بڕیارەکە نۆ گوندی سنووری قەزای داقووق دەگرێتەوە و بە پێی فەرمانی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەبێ کورد دەست لەو گوندانە ھەڵگرێت بۆ عەرەبی ھاوردە.
جوتیارێكی ئه‌م سنووره گوتی: پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك راكان سه‌عید، عه‌ره‌بی هاورده‌ی هانداوه بێنه سه‌ر ئه‌م زه‌ویانه داگیریان بكه‌ن.
گوتشی: ئێمه خۆپیشاندانمان كرد هێزه ئه‌منیه‌كانیش رێگریمان لێده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نییه ئه‌وان هه‌موو شتێكن، سه‌رۆك كۆمار كورده بۆ ئه‌م زوڵمه قبول ده‌كات له نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كرێت.
به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو و داقوق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به خیانه‌تێكی ژێربه‌ژێر فرۆشران و راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كران، ئێستاش عه‌ره‌بی هاورده زووڵم له دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن كه له نه‌ته‌وه‌ی كوردن، ده‌یانه‌وێت ئه‌م زه‌ویانه داگیر بكه‌ن و سوود له به‌رووبوومه‌كه‌ی وه‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.