كارزان كاكل.. له‌دوای سوتای بازاڕی سیم له شاری هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه.
بازاری سیم له‌گه‌ره‌كی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر له ره‌مه‌زانی پار به‌شی زۆری دوكانه‌كان سوتاو ، له ئێستادا به هاوكاری شاره‌وانی شه‌ش دوكانه‌كان به‌شێوازێكی سه‌رده‌میان و مۆدێرن نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
له ئێستاشدا كاره‌كه به‌رده‌وامه 285 دووكان كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان به‌كۆتا هاتووه، ته‌نها 50 دوكان ماون نۆژه‌ن بكرێنه‌وه له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌كان شاره‌وانی شه‌ش به‌شێكی زۆری پێداویستهیهكی دابینكردووه، بهردوامیشه له‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و له پاك راگرتنی بازاری سیم، له ئێستادا به‌شی زۆری دوكانه‌كان به‌ڕووی كریاران كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.