لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شۆفێری ئۆتۆمبێلیێکی جۆری جێب چیرۆکی دەستگیرکرا کەلە دوای دروستکردنی پشێوی وچەند پێکدادانێک هەڵاتبوو.
ڕاشیدهگهێنێت ، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس و پێدانی زانیاری لەسەر ڕەنگ و جۆری ئۆتۆمبێلەکە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار توانیان شۆفێرەکە دەستگیر بکەن.
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیگهیاندووه ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە شەوی ڕابردو کاتژمێر ۲ خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلێکداو هەڵاتبوو، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ۹ خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلێکی ترو هەڵاتبوو، بەپێی بەدواداچونی پۆلیس هەمان ئۆتۆمبێل لەگەڕەکی تاڤگە خۆی داوە لەدەرگای نەخۆشخانەی شەهید جەزاو هەڵاتبوو، دواتر لە ستونێکی کارەبای دابو هەڵاتبو.
لهكۆتادا پۆلیس ڕایدهگهێنێت ، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار توانیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیری بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخەن، لە ئێستادا ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ۲۳ ی هاتوچۆ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە.
شایەنی باسە شۆفێرەکە ناوی (ڕ. ع. ص) و لە دایکبوی ساڵی ۱۹۷۰ یە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.