Erbil 14°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 18:59

سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر داخرا

له‌راگه‌یاندراوی قایمقامیه‌ت
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رشایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌ سه‌نته‌رێكی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌ ناوی (سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر) بۆ ماوه‌یه‌ك داخرا.
له‌ درێژه‌ی گه‌ڕان‌و چاودێرییه‌كانیدا لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ ئه‌و گه‌یم سه‌نته‌ره‌ دابخرێت.
مه‌حمود عه‌بدولره‌حمان- سه‌رۆكی لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ و ناوه‌نده‌ وه‌رزشییه‌كان رایگه‌یاند: هۆكاری داخستنی ئه‌و گه‌یم سه‌نته‌ره‌ به‌سه‌رچونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی و نه‌بوونی كامێرای چاودێری و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێنماییانه‌ بووه‌ كه‌ پێی دراوه‌.
وتیشی: ئه‌و گه‌یم سه‌نته‌ره‌ ئه‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخه‌وه‌ نزیك مزگه‌وتی عه‌بدوڵا عه‌لاف، داخستنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ ده‌بێت و لافیته‌ی پیادا هه‌ڵده‌واسرێت.
داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد له‌كاتی بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی نادروست و نایاسایی له‌ ناوه‌ند و كۆمه‌ڵگه‌ وه‌رزشییه‌كاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ و به‌ زوترین كات رێكاری پێویستی بۆ ئه‌گیرێته‌ به‌ر.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.