عه‌لی حوسێن ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ، سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق زۆربه‌یان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ته‌ئكیدیان له جه‌نابی بارزانی كرده‌وه كه سه‌ردانی به‌غدا بكات، رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تیش كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه، بێگومان جه‌نابی سه‌رۆك جگه له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی پارتییه و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی و دیاری عێراقی و ناوچه‌كه‌شه و بوونی له به‌غدا په‌یامێكه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان كه ده‌مانه‌وێت گرفته‌كانی نێوانمان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و په‌یامێكیش بوو كه ئێمه به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی ئاینده ببینه‌وه.
گوتیشی: سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا قه‌واره سیاسییه جیاجیاكانی بینی له شیعه، سوننه، توركمان و ئه‌مه‌ش به سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرا، دواتریش سه‌ردانی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كات، بۆیه ئێمه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین كه رۆڵمان هه‌بێت له عه‌مه‌لییه‌ی سیاسیی له عێراق، به‌و رۆڵه‌ش بتوانین گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكه‌ین، دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌ین، ده‌ست بكه‌ین به چاكسازی، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش به حكوومه‌تێكی به‌هێز ده‌كرێت و پێویسته یاسا له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.