Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:27

شه‌پۆڵێکی بارانی به‌خوڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی
کوردستان TV
#7
100%

ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ كه‌شناسی جیهانی پێشبینی كردووه‌ كه‌ له‌ رۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی باران بارین شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

هاوكات ساده‌ق عه‌تیه‌، پێشبینكه‌ری كه‌شناسی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یاندووه‌: رۆژی پێنج شه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ ناوچه‌كانی ئه‌نبارو موسڵ ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: شه‌پۆڵه‌كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی شاره‌كانی ناوه‌راستی عێراق و به‌غدا و ده‌شتاییه‌كانی نه‌جه‌ف و دیاله‌ و سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه‌ له‌ رۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی و شه‌ممه‌ شه‌پۆڵێكی باران بارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.