له ڕاگهێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی له په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی شۆفێران كرد و ڕایگه‌یاند: به هۆی ته‌م و مژه‌وه پێویسته لایتی ته‌م دابگیرسێنن.
له ڕاگهێندراوهكهدا پۆلیسی هاتووچۆ شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌هۆی دروستبوونی ته‌مه‌وه ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه، بۆیه له‌ئێستادا خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و لایتی ته‌م هه‌ڵبكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.