دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی دواخرا.
دكتۆربەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی رایگەیاند كە تاوەكو ئێستا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سیڤی وەزیرەكانی رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەكردووە، بۆیە بڕیاردراوە دانیشتنەكە بۆ سێشەممەی هەفتەی داهاتوو 4 ی 12ی 2018 دوابخرێت، هەركاتێك سڤییەكانیش بگات بەسەر ئەندامانی پەرلەمان دابەشیدەكەین، بۆ ئاشنابوون بە سیڤی بەربژێرەكان .
بەشێك لەلایەنەكان بەتایبەتی ئەندامانی رەوتی سەدر داوایانكردووە كە 48 كاژێر پێش ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان، سیڤی وەزیرەكانیان بەدەست بگات، بۆیە دانیشتنەكە بۆ سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا.
شایانی باسە پێشتر پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، كە دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممەی ئەمڕۆ 27-11-2018، پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی كۆدەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.