Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:18

ئافره‌تێک ده‌ستگیر کرا که‌ به‌ دایکى داعشه‌کان ناسراوە

دایكی‌ داعشه‌كان كاری‌ گه‌یاندنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عیراق ده‌ستگیركردنی‌ ئافره‌تێكی‌ داعشی‌ له‌ كامپی‌ ئه‌لجدعه‌ له‌ گه‌یاره‌ راگه‌یاند كه‌ خۆی‌ تێكه‌ڵی‌ ئاواره‌كان كردووه‌ و به‌ "دایكی‌ داعشه‌كان" ناسراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراى كرد: "مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ فیرقه‌ی‌ 20 دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌ ورد دایكی‌ داعشیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و تیرۆریستانه‌ی‌ خۆی‌ خزاندووه‌ته‌ ناو ئاواره‌كان له‌ كامپی‌ ئه‌لجدعه‌ له‌ گه‌یاره‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ موسڵ‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ دایكی‌ داعشه‌كان كاری‌ گه‌یاندنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان بووه‌ بۆ داعشه‌كان له‌ مۆڵگه‌كانیان و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ چواری‌ تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراوه‌ و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌".

ماوه‌ماوه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق ده‌ستگیركردنی‌ داواكراوان به‌تۆمه‌تی‌ جیاواز له‌نێویان تیرۆر راده‌گه‌یه‌نن به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ داعشدا بوون.

له‌ كۆتایی ئازاری‌ 2017دا له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ ته‌واوی‌ خاكی‌ عیراق له‌ ژێر ده‌ستی‌ چه‌كدارانی‌ داعش رزگار كرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.