ئەمڕۆ هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری (شنگهای) وڵای چین، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری پانێڵی (پەیمانگای شەنگەهای بۆ توێژینەوە و دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کرد.
پانێڵەکە لەلایەن سەرۆکی پەیمانگای شەنگەهای و چەندین پسپۆڕی سیاسی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەنی چین و شاندی لایەنە سیاسیەکانی وڵاتانی عەرەبی بەشداربوون.
سەرۆکی پەیمانگاکە (وای جین) بە تێر و تەسەلی باسی لە سیاسەتی وڵاتی چین بەرامبەر بە وڵاتانی زلهێز و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی کرد وە گفتوگۆی نێوان بەشداربووانی پانێڵەکە زیاتر لە 3 کاتژمێری خایاند.
لەلایەن خۆیەوە هیوا ئەحمەد مستەفا بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی پەیمانگای شەنگەهای کرد.
ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە باسیان لە بانگهێشت کردنی چەند سەنتەرێکی تایبەت بە شیکاری سیاسی لە عیراق و کوردستان کرد بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی شاری شەنگەهای بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.