Erbil 14°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:58

وەزیرى پەروەردە: پێویسته‌ ئه‌و پێنج خاڵه‌ به‌زووترین کات جێ به‌جێ بکرێن

کارکردن بە پێى رێنمایی و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە بڕیارێکى نەرێنى
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانى گشتى پارێزگاکان و بەڕێوەبەرى پەروەردەى قەزاکان و سەرپەرشتیاران لەشارى هەولێر کۆبووەوە.

وەزیرى پەروەردە سەبارەت بە چەند پرسێکى پەروەردەیى قسەى کرد و لەسەرووى هەمووشیانەوە پێنج خاڵى جەوهەرى و گرنگى باس کرد کە پێویستە بە زووترین کات جێبەجێ بکرێن کە بریتى بوون لە دابەشکردنى نەوت  بۆ ئەو شوێنانەى کە نەوتیان پێ نەدراوە،  وە بەردەوامبوونى  لە رێکخستنى میلاکات و دادپەروەرى و کارکردن لەسەر سیستەمى بە ئینگلیزى کردنى هەردوو وانەى بیرکارى و زانستەکان و پەرەپێدان و چالاکترکردنى، کارکردن لەسەر وانەبێژى و بە تایبەت ئەو کەسانەى کە دەرچووى هەردوو کۆلێژى پەروەردە و پەروەردەى بنیاتن، هەروەها کارکردنى بە پێى رێنمایی و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە بڕیارێکى نەرێنى و حزبى، وە بەپێ رێنماییەکان کار بکرێت. پاشان چەندین پرسێکى دیکەى پەروەردەیى و روژێنران.

 لە کۆتاییدا د.پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە  و بەڕێوەبەرى گشتى دیوان  وەڵامى پرسیار و پێشنیارەکانى بەرێوەبەرانى پەروەردەکانیان دایەوە بۆ ئەوەى کارە پەروەردەییکان بێ ڕۆتینات جێبەجێ بکرێن.

خاڵێكیان په‌یوه‌ندى به‌ ده‌رچوانى هه‌ردوو كۆلێژى په‌روه‌رده‌و بنیاته‌وه‌ هه‌یه‌ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.