Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:07

عادل عەبدولمەهدی ئامادەیی بۆ رێکخستنەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 نیشانداوە

پەرلەمانتارێک: پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019، نادادپەروەرانە و نایاساییە
کوردستان TV
100%

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموكراتى كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی ئامادەیی بۆ رێکخستنەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 نیشانداوە.

دیار بەرواری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە باسنیوزی ڕاگەیاند" رۆژی شەممەی ڕابردوو حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی ئامادەیی خۆی نیشانداوه‌ بۆ ھاوکاریکردن لەگەڵ پەرلەمان بۆ رێکخستنەوەی پرۆژ یاسای بودجەی 2019".

گوتیشی: "پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019، نادادپەروەرانە و نایاساییە، ھیچ دادپەروەرییەکی بۆ بەشەکانی کۆمەڵگای عێراقی تێدا نییە.

ڕوونیشی کردەوە، ھەڵوێستی عادل عەبدولمەھدی باش و دەگمەن بوو، ئامادەیی خۆی نیشانداوه‌ بۆ ھاوکاریکردنی لەگەڵ پەرلەمان بۆ رێکخستنەوەی بڕگەکانی بودجەی 2019، فراکسیۆنی پارتیش تێبینیەکانی پێشکەش کردووە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاشکراشیکرد، سەرلەنوێ چاوەڕوانی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2019ـەن دوای ھەموارکردنەوە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.