Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:44

سبەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت

لەبارەی دەنگدان بەكاندیدانی وەزارەتەكان
کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا سبەی دانیشتنی ژمارە 16ی پەرلەمانی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی ئەنجام ده‌دات.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت لەبارەی دەنگدان بەكاندیدانی وەزارەتەكان.

دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت و دانیشتنه‌كه‌  تایبەت دەبێت بەدەنگدان بە وەزارەتانەی ماون كە هەریەكە لە ( ناوخۆ، بەرگری، كۆچ و كۆچبەران، خوێندنی باڵا، پلان دانان، پەروەردە، رۆشنبیری، داد).

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.