Erbil 14°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:48

ڕه‌وشى موسڵ ناجێگیره‌و جموجۆلی چەکدارانی داعش لە زیادبووندایە

داعش لە موسڵ بە نهێنی كار ناكات بەڵكو چەند رووبەرێكى زەوى لەبەردەست دایە
کوردستان TV
100%

چاودێرێكى سیاسی لە شاری موسڵ مەترسی زیادبوونى چالاكیەكانى داعش لەو شارە دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر هەماهەنگى نێوان هێزە ئەمنیەكانى عێراق لەلایەك و  لەگەڵ هەرێمى كوردستان لەلایەكى تر باشتر نەكرێت جموجۆڵی ئەو چەكدارانە زیاتر دەبێت.

غەیاس سورچی چاودێری سیاسی لە شاری موسڵ بەبه‌پێگه‌ی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى راگەیاندووه‌ : رەوشی پارێزگای نەینەوا، بەتایبەتى ناو شاری موسڵ ناجیگێرە و كردەوەى تیرۆرستى بەردەوامە، ئەمەش وایكردوە ئاوارەكانى خەڵكى ئەو شارە نەتوانن بگەرێنەوە شوێنەكانیان.

راشیگەیاند: هۆكاری سەرهەڵدانەوەى داعش لە موسڵ، بۆچەند هۆكارێك دەگرێتەوە  لەوانە: ناتەبایی و نەبوونى هەماهەنگى لەنێوان هێزە ئەمنیەكانى عیراقی، هەروەها بوونى پەیوەندى نێوان هێزە ئەمنیەكانى شاری موسڵ و تیرۆرستان، هاوكات خراپی رەوشی ئابوورى خەڵكى موسڵ كاریگەری خۆی هەیە لەسەر ئەوەى داعش سوود لەو بارودۆخە وەربگرێت بۆ راكێشانى گەنجانى ئەو شارە بۆ ریزەكانیان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، داعش لە شاری موسڵ تەنیا بە نهێنی كار ناكات بەڵكو چەند رووبەرێكى زەوى لەبەردەست دایە، ناوە ناوە چالاكى تیرۆرستى ئەنجام دەدات.

ئەو چاودێرە سیاسیە به‌پێگه‌ی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، بەو پێیەى موسڵ نزیكترین شارە لە گەڵ هەرێمى كوردستان، مانەوەى بارودۆخى ئەو شارە بەو جۆرە، بەردەوامى جموجۆڵی داعش كاریگەری نەرێنی لەسەر هەرێمى كوردستان دەبێت، بۆیە پێویستە هەماهەنگى نێوان  هێزەكانى پێشمەرگە وسوپای عێراقی و هاوپەیمانان باشتربكرێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.