Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:02

سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی کۆبۆوە

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جێنشینی ئەبوزەبی سەرۆك بارزانی سەردانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كردووە
کوردستان TV
100%


لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جێنشینی ئەبوزەبی سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك سەردانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كردووە و ڕۆژی یەكشەممە 25ـی 11ـی 2018 لە ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی دووایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان ئاڵۆگۆڕ گرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جێنشینی ئەبوزەبی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بە مەبەستی پێشكەوتنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشاندا و هاوكاتیش ئامادەیی خۆی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ مەبەستی بەرەوپێشچوونی سەقامگیریی لە ناوچەكە بە گشتی دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.