Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 00:00

کەریم سنجاری: ئیرادەی سیاسی هەموو لایەک پاڵپشتە بۆ پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە

لە میانەی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی چاکسازی پێشمەرگە
کوردستان TV
100%

لە میانەی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی چاکسازی پێشمەرگە کەریم سنجاری رایگەیاند: لەکاتی شەرٍِی دژ بەتیرۆریستانی داعش و دوای کۆتایی ھاتنی ئەو جەنگە، وەزارەتی پێشمەرگە بەیەکە جیاوازەکانیەوە پێویستی بەرێفۆرمێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ رەوتی بەڕەو پێشچوونی بارودۆخی سەربازی ناوچەکە خۆی بگونجێت.

لە بارەی ئامانجیسازکردنی کۆنفرانسەکە وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت ئاماژەی بەوەکرد دوایی ئەوەی بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی ئەوکات، پێشنیاری بۆ ھاوپەیمانان کرد، کە ھاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە بکەن بۆ بەجێ گەیاندنی رێفۆرمێکی گشتی تا بتوانێت بەسەر کۆسپ وتەگەرەکاندا زاڵ بێت و لەشکرێکی نموونەیی دروستبکات.

دواتر کەریم سنجاری تیشکی خستە سەر دروستکردنی لیژنەیەکبۆ پرۆسەی چاکسازی وتی ھەنگاوییەکەمی ئەو لیژنەیە دانانی بەرنامەیەکی (٣٥) خاڵی بوو، لەژێر ناونیشانی (بەرنامەیپێشمەرگە لە ئایندەدا) ھەر بۆیە لە وەزارەتدا پلانێکمان داڕشت بەھەماھەنگی ھێزەکانیوڵاتانی ھاوپەیمانان لەوانە:  ئەمریکا، ئەڵمانیا،بەریتانیا، بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامەکە لەرێگەی گواستنەوەی ژمارەیەک لە ئەفسەرانیلێھاتوو وخاوەن ئەزموون بۆپاڵپشتی کردن لە بینینی خولی تایبەت لە بوارەکەدا لە ئەنجامدابڕوانامەی زانستیان لە ئاستی نێودەوڵەتی وەرگرت و بوون بە ئەفسەری شارەزا لەبواریچاکسازیدا ئێستا لەو بوارەدا کار دەکەن

شوان  عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.