Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:01

له‌ عێراق 10 حزبى نوێ داده‌مه‌زرێن

له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شدار ده‌بن
کوردستان TV
100%


كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی 10 حزبی نوێی په‌سه‌ندكرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى پێنجشه‌مى رابردووى ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێدانى مۆڵه‌تى دامه‌زراندن به‌ 10 حزبى نوێ دراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران ڕایگەیاند : ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان بڕیاریدا مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی 10 حزبی نوێ په‌سه‌ند بكات و ئه‌و حزبانه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان پێدراوه‌ سه‌رجه‌م رێككاره‌ یاساییه‌كانیان به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و بڕگه‌كانی یاسای حزبه‌ سیاسییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، ته‌واو كردووه‌.

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و حزبانه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان وه‌رگرتووه‌، ده‌توانن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شدار بن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.