Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:24

ھه‌ر که‌سێک له‌عێراق په‌نا بباته‌ به‌ر پێکدادانی خێڵه‌کی به‌ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌ژمار ده‌کرێت

سزای تاوانه‌كه‌ش له‌سێداره‌دانه‌
کوردستان TV
100%

تارق حه‌ره‌ب،  یاساناس و ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا گوتی: دادگاكان له‌ عێراق به‌ كرداری ده‌ستیان كردووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ پێكدادنه‌ چه‌كدارییه‌ خێڵه‌كییه‌كان به‌كرده‌ی تیرۆریستی ناساندووه‌، ھه‌روه‌ھا به‌پێی یاساكه‌ش، سزای ئه‌و تاوانه‌، له‌سێداره‌دانه‌.

ئه‌و یاساناسه‌ روونشیكرده‌وه‌، ھه‌ر كه‌سێك په‌نا بباته‌ به‌ر پێكدادانی خێڵه‌كی، ئه‌وا به‌ كرده‌ی تیرۆریستی ھه‌ژمار ده‌كرێت، ھه‌روه‌ھا رێگه‌شی پێنادرێت له‌ داھاتوودا ھیچ وه‌زیفییه‌كی حكوومی بگرێته‌ ده‌ست.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ یاساكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ھانی پێكدادانی خێڵه‌كی ده‌ده‌ن یان ده‌ستیان له‌ پێكدادانه‌كه‌ ھه‌بێت، یان تیایدا به‌شداری بكه‌ن.

ناوه‌ ناوه‌ پێكدادانی چه‌كداری خێڵه‌كی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی عێراق رووده‌ده‌ن كه‌ زۆرجار حكوومه‌ت به‌ڕێگه‌ی سوڵح كۆتایی پێیان ھێناوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.