Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:56

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی کابینه‌که‌ی عبدولمه‌هدی ده‌دات

رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە
کوردستان TV
100%

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی دەنگدانی لەسەر تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی عادل عەبدولمەهدی راگەیاند.

له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بریاریدا له‌دانیشتنی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌درێت.

دوای ته‌واوبوونی دانیشتنی ئه‌مرۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاند: دانیشتنی داهاتوو ده‌نگ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتی به‌رێوه‌ چوونی دانیشتنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان ئاشكرا بكات .

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كانیش كرد، ئاماده‌ی دانیشتنی داهاتوو بن و رێككه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ هه‌شت وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ ماون كه‌ ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، هه‌ریه‌ك له‌ حه‌لبووسی و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌باره‌ت به‌ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و پرسه‌كه‌یان تاووتوێ كردووه‌.

هەفتەی رابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامه‌وانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە دەچێتە پەرلەمان و وەزیرەکانی پێشکەش دەکات.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.