Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 22:47

هه‌ڵمه‌تی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان به‌رێوه‌ده‌چێت

لە ژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
#7
100%


لە ژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڕیارە سبەی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ بكات و چەندان چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.

لە ژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەناونیشانی (ڕەنگی جیهان پرتوقاڵی بکەن، دەنگم ببیستە، کۆتایی بێنە بە توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان) ڕادەگەێنێت.  

کۆسار کەریم ڕۆژ بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان ڕایگەیاند ئەم هەڵمەتە زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك بەردەوام دەبێت و چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەخۆ دەگرێت.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان لە 25ـی تشرینی دووەم هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت و بەرپرسانی حكوومی بەشداری تێیدا دەكەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.