Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:12

فراکسیۆنی حیکمه‌ داوای پێدانی زه‌وی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌ ده‌کات

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
کوردستان TV
#7
100%

فراكسیۆنی حیكمه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سازیان دابوو، پێشنیارێكیان خسته‌ روو كه‌تیایدا داوا ده‌كه‌ن پارچه‌یه‌ك زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بدرێت.

له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌باس سه‌روت ، ئه‌ندامی فراكسیۆنی حیكمه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌وه‌ی كه‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ پاراستنی خاك و گه‌ل نواندویانه‌ ، پێشنیار ده‌كه‌ین پارچه‌یه‌ك زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌ كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بدرێت.

شایانی باسه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند، له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌ست به‌ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جیبَون ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌شی ده‌كه‌ن.

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا ، خه‌ریكه‌ ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌توێته‌وه‌و چاودێرانی سیاسیش سه‌ردانه‌كه‌ به‌ گرنگ و پڕبایه‌خ بۆ ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا وه‌سف ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ ده‌ستپێكێكی باشه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌رییه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.