لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهرپرسى راگهیاندنى جێگری سهرۆكى پهرلهمانى عێراق ڕایدهگهێنێت ، د.بەشیر حەداد لە رەوشی خەڵکی موسڵ و سەڵاحەدین دەکۆڵێتەوەو زۆر نیگەرانە لە دۆخی ئەو خەڵکەی زەرەرمەندی لافاو بوون .
دوای باران بارین ولافاوی سەر ناوچەکانی ئەو دوو پارێزگایە،جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای یەکخستن و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان دەکات،بۆ ئەوەی ھەر چی زووە ئەو خێزانانەی زەرەرمەندبوون لە کەمپەکان رزگاربکرێن.
ڕاشیدهگهێنێت د.بەشیر حەداد ،جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق زۆر دڵگرانە بەو رووداوە نەخوازراوانەی بەھۆی باران و لافاو بەسەر خەڵک ھات لە موسڵ و سەڵاحەدین، ھەروەھا گیان لەدەستدانی چەند کەسێک و زیانی ماددی زۆر بەھۆی لافاو.
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكه هاتووه ، جێگری سهرۆكى پهرلهمانى عێراق ، ئەوپەڕی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەو رەوشە و بەوردی لە دۆخی خەڵک دەپرسێتەوە،داواش دەکات ھەموو ھەوڵێک بدرێ بۆ ھاوکاری خەڵکی لێقەوماو ،پێکەوە ھەوڵەکان یەکبخرێن بۆ رزگارکردنی خێزانە زیانلێکەوتووەکان لە کەمپەکاندا.
لهكۆتادا ڕایدهگهیهنن ، د.بەشیر حەداد جەخت لەوە دەکاتەوە ،پێویستە ئیدارەی پارێزگاکان ولایەنی پەیوەندیدار بەو پرسە ،پەلە بکەن لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەھاناوەچوونی زیانلێکەوتووان،ئاماژەی بە ھەوڵی جددی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دا لە رزگارکردنی خێزانە زیانلێکەوتووەکان بە فڕۆکە وھاوکاریکردنی مرۆییانەی خێزانەکان بە زووترین کات،دووپاتیشی دەکاتەوە کە پێویستە لەو رەوشەدا حکومەتی فیدڕالی و دامەزراوە و رێکخراوەکان بەدوای رەوشی خەڵک دا بچن،ئەو قۆناغە سەخت و کارەساتبارە تێپەڕێنن کە بە سەر کەسوکارە زیانلێکەوتووەکانمان ھاتووە،دکتۆر بەشیر حەداد پرسە و سەرەخۆشی خۆیشی بۆ کەسوکاری قوربانییان دەردەبڕێت،داوای بەھاناوەچوون و قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی زیانلێکەووان دەکات
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.