Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:41

پۆلیسى سلێمانى ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر کوژرانى ئه‌فسه‌رێکى پۆلیس و برینداربوونى 2 ی دیکه‌ ده‌دات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


  له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت لەڕوداوێكی تەقە كردندا ئەفسەرێكی پۆلیس گیانی لەدەستدا و دوو كەسی تریش بریندار بوون

 ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەیانی ئەمڕۆ 24-11-2018 ، لەسەر ڕێگای سلێمانی - كەركوك (نزیك خواردنگەی كانی شەیتان ) لەئۆتۆمبێلێكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی تر دەكرێت كە سێ‌ سەرنشینی تێدا بووە و بریندار دەكرێن ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان بۆ شوێنی ڕوداوەكە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكانەوە كە ئەفسەری پۆلیسی كەركوكە بەناوی (ف ، ح ، خ لەدایكبووی 1990 ) گیانلەدەستدەدات .
له‌كۆتادا پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت  لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەردە قارەمانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.