Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:06

ئه‌مریکا خۆشحاڵه‌ به‌سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ به‌غدا

له‌ پێناو هاوكاریكردنی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگه‌
کوردستان TV
#7
100%

برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا.

ده‌شڵێت: سه‌ردانه‌كه‌ له‌ پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاریكردنی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگه‌ .

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 22-11-2018 سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری كه‌ پێكهاتبوون له‌ مه‌سروور بارزانی، ئازاد به‌رواری، د. ئومێد سه‌باح و مه‌سعود حه‌یده‌ر.گه‌یشتنه‌ شاری به‌غدا و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشوازی لێكران.

دواتر سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبۆوه‌.

شایانی باسه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ شاری به‌غدا دوو رۆژ ده‌خاێنێ و تیایدا ژماره‌یه‌ك دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ساز ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.