Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:04

سه‌رۆک بارزانی: پشتیوانی ته‌واوی خۆم بۆ دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌رده‌بڕم

له‌ داهاتووشدا هاوكاری زیاتری یه‌كتر ده‌كه‌ین
کوردستان TV
#7
100%

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 22-11-2018 سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه‌ شاری به‌غدا و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشوازی لێكران.

دواتر سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆوه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند: بارزانی ئه‌ندازیارێكی گرنگی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقه‌و ئه‌م سه‌ردانه‌ش ده‌ستپێكێكی گرنگه‌ بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌.

پاشان  سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزباییم بوو بۆ جه‌نابی عادل عه‌بدولمه‌هدی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ په‌یوه‌ندی دێرینن و چه‌ندین ئاسته‌نگمان به‌یه‌كه‌وه‌ تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌ر له‌ رووخانی رژێم و دوای رووخانی رژێم به‌یه‌كه‌وه‌ كارمان كردووه‌ و عادل عه‌بدولمه‌هدی رۆڵێكی كارای هه‌بوو له‌ بنیاتنانی عێراقی نوێ، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئاسته‌نگه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك كه‌ ئه‌بو هاشم راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كه‌ به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه‌، ئه‌و كاته‌ تێلم بۆ كرد و پشتیوانی ته‌واوی خۆمم بۆ ده‌ربڕی.

گوتیشی: ئێستا دووباره‌ پشتیوانی ته‌واوی خۆم بۆ به‌ڕێز دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌رده‌بڕم و له‌ داهاتووشدا هاوكاری زیاتری یه‌كتر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌ره‌و پێش به‌رین، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

شانده‌كه‌ی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی پێكهاتوون له‌ مه‌سروور بارزانی، ئازاد به‌رواری، د. ئومێد سه‌باح و مه‌سعود حه‌یده‌ر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.