Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:41

وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ شاندی نوێنه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆبووه‌وه‌

له‌ باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت
کوردستان TV
#7
100%

خۆی دكتۆر فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری پێشوازی له‌ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا دكتۆر فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران عێراق بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری دارایی عێراق، له‌گه‌ڵ شاندی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا باس له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و خاڵانه‌ كران كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و وه‌زارتی دارایی كرا.

دواتر جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری چه‌ند ڕێنماییه‌كی به‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.