هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە داواكراو بوو .
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، به رێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بەنوسراوێك هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرانەوە بەبونی تۆمەبارێك لەسنوری پارێزگای سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیر بكرێت و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرا .
ڕاشیدهگهیهنن لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ ، ع ، م لەدایكبووی 1982 ی دانیشتوی هەولێر ) بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.