سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مرۆ پێشوازی له‌سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا ده‌كات راشیگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر باشه و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان باشتریش بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا له به‌غدا باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی كرد بۆ به‌غدا و رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر باشه و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان باشتریش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی : بارزانی له كاتی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقدا له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عس، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه
سه‌باره‌ت به متمانه به‌خشین به‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی له كابینه‌ی نوێ‌دا ماوه ناوبراو گوتی: چانسی ئه‌وه‌مان نییه زیاتر چاوه‌ڕوانبین بۆ ته‌واوبوونی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت. هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێ ته‌واو بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ناو به‌ناو رێكخراوی تیرۆریستی داعش چالاكی له شاره جیاجیاكانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و گوتی: داعش له رێگه‌ی شانه نوستووكانییه‌وه ئه‌و كردانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش هێزه‌كانی ئاسایش به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌رئه‌وه‌ی كه نه‌وت سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتی عێراقه و گوتیشی: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، و له‌مه‌ودوا ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له 60 هه‌زار بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێك به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.