له هەولێر بەبەشداری زیاتر لە 100 كۆمپانیا پێشانگایەكی تایبەت بە خۆراك كرایەوە.
لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ، ئەمڕۆ چوار شەممە 21/11/2018 بۆ ماوهی چوار رۆژ بهردهوام دهبێت پێشانگایەكی تایبەت بە ماددە خۆراكییەكان و ئامێرە كشتوكاڵییەكان، بە بەشداری زیاتر له 100 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كرایەوە.
بەدیع محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی راگەیاند، كردنەوەی هەر پێشانگایەك گرینگی خۆی هەیە لەهەر بوارێك بێت، خۆراك و ئامێرە كشتوكاڵییەكان گرینگی خۆیان هەیە بۆ زیاتر پەرەپێدانی كوالێتی ماددە خۆراكییەكان و نیشاندانی چەندین ئامێری كشتوكاڵییەكان و ناساندنیان بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ كارگە پیشەسازی و كشتوكاڵییەكان.
ئەوەشی خستەڕوو، 103 كۆمپانیا بەشداریان كردووه لە 70%ی كۆمپانیاكان توركین و ئەوانەی تریش ئێرانی، عێراقی و ناوخۆیین.
ئاماژهی بهوهشدا پێشانگاكە لە 11/21 تا 11/24 واتە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.