راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرمانی کوردستان کۆبووەوە.
مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه و له وته‌یه‌كیدا، گوتی: پێویسته له‌م خوله‌دا زیاتر كار بكه‌ن بۆ ئاسووده‌یی ژیانی پێشمه‌رگه و سارێژكردنی برینه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و گوتی: ده‌بێ ئه‌م پرسه بخه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌ركه‌كانتان.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21/11/2018 مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه و له وته‌یه‌كیدا، داوای كرد له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دا بن، كه هاووڵاتیان پێیانی داوه.
له وته‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزباییكردن و ئامۆژگاریكردن باسی له ئه‌نجامی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌م رێژه به‌رزه ره‌نگدانه‌وه‌ی كار‌و به‌رنامه و پاداشتی جه‌ماوه‌ری كوردستانه بۆ به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پارتی و گوتی: ئه‌مه جێی سه‌ربه‌رزی و شانازییه و پشتمان به‌و متمانه‌یه گه‌رمه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا باسی له ئه‌ركی په‌رله‌مانتاران كرد و رایگه‌یاند، ئه‌ركی قوڕستان له‌ئه‌ستۆیه، چونكه ده‌بێت له‌م خوله‌ی ئێستادا سیستمێك جێگیر بكرێت، كه له خزمه‌تی كوردستانێكی به‌هێز بێت و گوتی: گه‌وره‌ترین به‌ڵێنیش راستگۆییه.
هه‌روه‌ها زۆر به بایه‌خه‌وه باسی له ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته له‌م خوله‌دا زیاتر كار بكه‌ن بۆ ئاسووده‌یی ژیانی پێشمه‌رگه و سارێژكردنی برینه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و گوتی: ده‌بێ ئه‌م پرسه بخه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌ركه‌كانتان و گوتی: ئه‌مه‌ش خێركردن نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌یه، كه پێشمه‌رگه هۆكاری مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی گه‌لی كوردستانه و ئه‌وه‌ش پره‌نسیپێكی جێگیره.
مه‌سرور بارزانی هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه باسی له‌رێبازی بارزانی كرد، كه لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن و یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه و گوتی: پێویسته ئێوه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ویست و پێداویستی و خه‌ڵك و ئه‌و بیروباوه‌ڕه بن.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی باسی له ماف و ئه‌ركی هه‌مووان كرد و رایگه‌یاند، هه‌موومان خاوه‌نی كوردستانین و گوتی: ده‌بێت كار بكرێت بۆ سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی لێكجیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات و ده‌بێت كاری ئێمه رازیكردنی جه‌ماوه‌ر بێت، نه‌ك ئه‌م و ئه‌و.
هه‌روه‌ها گوتی: پارتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه بۆ هێنانه‌دی مافه‌كان و ژیانێكی ئاسووده و خۆشگوزه‌ران بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان.
باسكردنی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بوو و رایگه‌یاند، پێویسته ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی بڕه‌خسێندرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویسته وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاوێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌رله‌مانتاران له‌كاركردندا هاوئاهه‌نگ بن، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌رله‌مانی كوردستانه و به‌ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه و ئه‌مانه‌تێكتان له ئه‌ستۆ دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.