گه‌نجێك بۆ بینینی یاری به‌ره‌و یاریگا ده‌چوو تووشی رووداوی هاتووچۆ ده‌بێت ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ گەنجێک بۆ بینینی یاری نێوان سەیدسادق و گارە، باماتۆڕە بەرەو یاریگا بەڕێدەکەوێیت، بەر لەگەیشتنی بە یاریگاکە، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بێت و گیان لەدەست دەدات .
سەلام حەمەعلی کارگێڕی ئیشگری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند ، گەنجەکە ناوی ئوسامە ئیدریسەو تەمەنی 18 ساڵە و بەمردوویی گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان .
هه‌روه‌ها کەسوکارەکەی پێیان ڕاگەیاندووە لەنزیک سەرچاوەی ئاوی حەسار نزیك یاریگای گشتی سەیدسادق تووشی ڕووداوی هاتوچۆبووە بووەو پێش بیگهیهندرێته نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.