له رۆژانی رابردوو شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا بۆ كاروباری سه‌ربازی كۆبووه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی چه‌تۆ ساڵح له هه‌نگاریا رایگه‌یاند: هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری هه‌نگاریا كۆبووه‌وه.
هه‌ر لە بەردەوامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ھەنگاریا بۆ رۆژی سێیەم سه‌ردانی نەخۆشخانەیی سەربازیی و سەنتەریی پزیشکی ھێزەکانی ناتۆیی کرد و له‌گەڵ ژه‌نه‌راڵ کون ژابو (MG Kun Szabó ) كۆبوونه‌وه.
پێشتریش سیروان بارزانی، سەرۆكی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ھەنگاریا و بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخموور، راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ھەنگاریا كۆبوونەتەوە و داواكارییەكانی پێشمەرگەیان گەیاندوونەتە ئەوان.
هەنگاریا بەڵێنی بەردەوامیی هاوکارییە سەربازی و تەندروستییەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەدات و بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە رایدەگەیەنن، کە شانازیی بە پێشمەرگەوە دەکەن و سه‌رسامن به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.