لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لهراگهینراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی میدیا عێراقییه‌كان كراوه رایگه‌یاندووه: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ده‌زگای دژه تیرۆر توانیویانه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی داعش له ناوچه‌ی حه‌ی واست له كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: ده‌ستگیركراوه‌كه به سیفه‌تی سه‌ربڕ له رێكخستنه‌كانی داعش له‌كه‌ركوك كاری كردووه‌و دوای دهستگیركردنهشی دۆسییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌كدارانی داعش له شێوه‌ی گرووپی جیاجیا گه‌راونه‌ته‌وه ده‌وروبه‌ی كه‌ركوك و شه‌وانه‌ش چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.