لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه، كه تونێڵی ده‌ربه‌ندیخان به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له رۆژی 21/11/2018 له كاتژمێر 10:00 پێشنیوه‌رۆ بۆ 12:00 نیوه‌رۆ داده‌خرێت، بۆیه شۆفێران پێویسته رێره‌وی خۆیان بگۆرنو ئه‌م رێگا جێگره وانه بهكارهێنن:-
یه‌كه‌م: رێگای چیای به‌رانان ( ئه‌م رێگایه بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر گونجاو نییه)
دووه‌م: رێگای قه‌ره‌داخی كۆن
سێیه‌م: رێگای ئاوایی شێخ مسته‌فا.
هاتووچۆی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت تا ئاسایی بونه‌وه‌ی رێگاكه‌و كردنه‌وه‌ی تونێڵه‌كه، رێگا به‌هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر نادرێت‌و له‌و ده‌وروبه‌ره جێگایه‌كیان بۆدیاری كراوه بۆ وه‌ستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.