فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسویه‌تی: ئێمه له‌هاتووچۆی هه‌ولێر به‌به‌رده‌وام ئێستا ولهپێشوش به‌درێژایی رێگاكان گادریلی راگر داده‌نیین له‌ته‌نیشتی رێگاكان بۆ ئه‌وه‌ی شوفێران بگیرێته‌وه له‌كاتی كۆنترۆل له‌ده‌ستدان و بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ویش ته‌نیشتی رێگاكانیان به‌جوانی لێ دیاربێت، فسفۆرمان چه‌سپ كردووه له‌لا ته‌نیشته‌كانی گادریلهكان .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ڵام له‌به‌ر لێكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌لكانی نه‌فس نزم، خه‌ریكه فسفۆره‌كان نامێنن و له‌هه‌مووی سه‌یرتر به‌كارهێنانییه‌تی له‌لایه‌ن شوان و مه‌ڕداره‌كان بۆ جوانكاری مه‌ڕه‌كان.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌شپرسێت، تۆ بڵێیت جوانكاری مه‌ڕه‌كان له‌ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگتر بێت؟.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.