لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، کۆمپانیای دانە گاز لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی هیلال ڕایدهگهیهنن كە ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 30% زیادیكردووە.
ڕاشیدهگهیهنن كێڵگەی كۆرمۆر رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غاز و 15 هەزار بەرمیل كۆندێنسەیت بەرهەم دەهێنێت ، پێرڵ پترۆلیۆم پلانی فراوانكردنی پرۆژەكە دادەڕێژێت دوای پێوانەكردنی دەیەیەكی بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان.
دەقی راگەیێندراوەکە ههردوو كۆمپانیا :
كێڵگەی كۆرمۆر رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غاز و 15 هەزار بەرمیل كۆندێنسەیت بەرهەم دەهێنێت ، پێرڵ پترۆلیۆم پلانی فراوانكردنی پرۆژەكە دادەڕێژێت دوای پێوانەكردنی دەیەیەكی بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان.
دانەغاز، كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ هاوبەشەكەی كە كۆمپانیای (نەوتی هیلال)ە، رایانگەیاند كە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێلگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانی عێراق بە ڕێژەی 30% زیادی كردووە ، شایانە باسە ئەم كێلگەیە لە لایەن هەردوو كۆمپانیای ناوبراوەوە سەرپەرشتی دەكرێت لە بری (پێرڵ پترۆلیۆم).
ئەم زیادبوونەش بووە هۆی دابینكردنی سووتەمەنی زیاتر بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەرێم ، هەروەها وەرچەرخانێكی سەرەکیان تۆماركرد بەوەی كە هەردوو كۆمپانیاكە لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان یادی (10) ساڵەی بەردەوام بەرهەمهێنانی غازیان لە هەرێمی كوردستان كردەوە.
فراوان بوونی وێستگەی چارەسەری غازی كۆرمۆر زنجیرەیەك کاری زیادکردن و گۆڕینی کارگەکەی لەخۆ گرتبوو لە پێناو نەهێشتنی بەربەست لەبەردەم غاز رۆیشتن ، و زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە 305 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا لەگەڵ بەرهەمهێنانی كۆندێنسەیت كە ڕۆژانە بڕەكەی لە 15 هەزار بەرمیل تێدەپەڕێت. وێستگەكە كە لە ساڵی 2008 خرایە بەركار بۆ دابینكردنی غازی سروشتی لە وێستگەی (كۆرمۆر)ەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر لە ڕێگەی هێڵی بۆریەوە و بەم زووانە غاز بۆ وێستگەی كارەبای (بازیان) یش دابین دەكات. هەروەها وێستگەی كۆرمۆر غازی شل (LPG) و شلەكانی غازی سروشتی (NGL) یش بەرهەم دەهێنێت كە لە بازاڕی ناوخۆ دەفرۆشرێت.
بە پێی رێككەوتنێك بۆ فرۆشتنی غاز كە لە كانونی دووەمی 2018 لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان واژوو كرا ، پێرڵ پترۆلیۆم هەڵدەستێت بە فرۆشتنی غازی زیاتر بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە تێچوویەكی كەم ، کە لە ڕووی ژینگەیشەوە بە باشترین سەرچاوەی سووتەمەنی هەژمار دەكرێت ، و بەمەش ڕەوشی كارەبا باشتر دەبێت.
فراوانكردنی وێستگەكە لە كاتێكدا دێت كە (پێرڵ) یادی (10) ساڵەی بەرهەمهێنانی غاز دەكاتەوە لە هەرێمی كوردستانی عێراق . لە ڕێوڕەسم و ئێوارەخوانێكدا لە هەولێر و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان و چەندین بەرپرسی باڵای تر و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و بەرپرسانی باڵای هەردوو كۆمپانیاكە یادی شەراكەتی نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان کرایەوە كە بۆتە هۆی پێشكەوتن و خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێم لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوو.
ئاستی وەبەرەهێنان لە پرۆژەی غازی كوردستان تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە (1.4$ ملیار) ملیارێك و چوارسەد ملیۆن دۆلار بەمەش كۆی گشتی بەهەمهێنانی هاوتای نەوت گەیشتە (250) ملیۆن بەرمیل كە بەمەش توانرا زیاتر لە (20) ملیار دۆلار پاشەكەوت بكرێت بۆ بودجەی هەرێم و عێراق بە گشتی كە دەبوو لە كڕینی سووتەمەنی سەرف بكرێت. هەروەها وەبەرهێنانی زیاتر بەڕێوەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمی ڕۆژانە بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە (3) ساڵی داهاتوو هاوشان لەگەڵ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی شل.
بەڕێز مجید جعفر (بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی هیلال و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای دانەغاز) وتی: "ئەم زیادبوونە لە بەرهەم وەرچەرخانێكی گرنگە بە تایبەتیش کە ئێمە یادی (10) ساڵەی بەرهەمهێنانی بەردەوامی غاز دەكەینەوە، و هەروەها دەستپێکی قۆناغێكی نوێی فراوانكردنی پرۆژەكەیە لە کارکردن و بەرهەمهێنان كە لە چەند ساڵی ئایندەدا پتر لە 600 ملیۆن دۆلاری تری تێدا وەبەردەهێنرێت و دەبێتە زیاتر لە دوو ئەوەندە كردنی ئاستی بەرهەمهێنان".
راشیگهیاند: ئەو غازەی ئێمە بەرهەممان هێناوە، بووە هۆی پاشەكەوت كردنێكی زۆری بودجەی تەرخانکراو بۆ سووتەمەنی و بەرزكردنەوەی بەهای ئابوری و كۆمەڵایەتی ، وە هیوادارین كە بتوانین بەردەوام بین لەو بەرەو پێشەوە چوونە لە چەند ساڵی ئایندە لەو كێڵگانە كە لە ئاستی جیهاندا كەم وێنەن لە پێناو بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و تەواوی عیراق.
د. پاتریك ئەڵمان وارد (بەڕێوەبەری جیبەجێكاری كۆمپانیای دانەغاز) رایگەیاند: سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و بەربەستی زۆر لە (10) ساڵی ڕابردوو، مایەی شانازیە بۆ ئێمە كە توانیمان ڕێژەی بەرهەمهێنان و بەکاربردنمان لە ئاستی خۆیدا بهێڵینەوە و لە ئێستادا دوابەدوای وەرگرتنەوەی گشت شایستە داراییەكانمان لە هاوینی رابردوو بە پەرۆشین بۆ فراوانكردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەیەكی بەرچاو بۆ دابینكردنی غازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و عیراق.
لە ئابی ساڵی 2017، پێرڵ پترۆلیۆم گشت كێشەكانی پەیوەست بە كەیسی ناوبژیوانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلاكردەوە لە نێوانیاندا وەرگرتنی (1$ ملیار ) یەك ملیار دۆلار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كاش لەبری شایستە داراییە كەڵەكە بووەكانی كۆمپانیاكە و دواتر پابەندبوونی كۆمپانیاكە بە فراوانكردنی پرۆژەكانیان و زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێم.
ئەم پلانی فراوانكردنەش لێدانی چەند بیرێك لەخۆ دەگرێت كە لە ئێستادا كۆمپانیاكە سەرقاڵی ئەنجامدانێتی لە هەردوو كێڵگەی كۆرمۆر و چەمچەماڵ ، هەروەها هەڵبەستنی ژمارەیەك دەزگاگەلی شیكردنەوە و دەرهێنانی شلەی غاز.
ستافی هەمیشەیی كاركردنی كۆمپانیاكە كە زیاتر لە 600 كارمەند لەخۆ دەگرێت و پتر لە 80% یان كارمەندی خۆماڵین و پرۆگرامی ڕاهێنان لە ئارادایە بۆ زیادكردنی ئەو ڕێژەیە. جگە لەوەش، هەردوو كۆمپانیاكە بەشدار بوون لە سوودگەیاندن بە كۆمەڵگا لە ڕێگەی پشتگیری کردنی کەرتەکانی كارەبا و خوێندن و تەندروستی ، هەروەها بەرنامەی پشتگیری بۆ دەربەدەرەكانی ناوخۆی عێراق.
پرۆژەی غازی كوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا كاتێك كۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال گرێبەستێكیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆر كرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بۆ خەمڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕ كردن و فرۆشتنی نەوت و غاز لە كێڵگەکانی (كۆرمۆر) و (چەمچەماڵ) لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
بەرهەمهێنان لەو وێستگەیە كە تازە دروستكرابوو ، تەنها لە دوای (15) مانگ لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2018 دەستی پێكرد كە ئەمەش لە كەرتی پیشەسازی بە كاتێكی پێوانەیی هەژمار دەكرێت. لە ساڵی 2009 كۆنسۆرتیۆمی (پێرڵ پترۆلیۆم) پێك هێنرا بە هاوبەشی هەردوو كۆمپانیای (دانەغاز ) و (نەوتی هیلال) وەك هاوپشك و دواتریش یەک لە دوای یەک كۆمپانیاكانی OMV و MOL و RWE بە پشكی (10%)بۆ هەریەکەیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.