Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:18

سلێمانى ... ژماره‌یه‌ک تۆمه‌تبار به‌چه‌که‌وه‌ ده‌ستگیر کران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، هێزه‌كانمان  ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار یان ده‌ستگیركرد و  ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك‌و ماتۆرسكلی بێ سه‌ره‌تاو بێ مۆڵه‌تدا.

له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ هاوبه‌شی‌ بنكه‌كانی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا، سه‌را، ئازادی‌‌و به‌كره‌جۆدا شه‌وی‌ رابردو توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 13 ماتۆرسكیلی‌ بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت‌و شۆفێره‌كانیان روبه‌روی‌ یاسا بكرێته‌وه‌.

هاوكات توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر دو چه‌كدا بگیرێت له‌جۆره‌كانی‌ (كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌)داو خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستگیركران‌و روبه‌روی‌ یاسا كرانه‌وه‌.

هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ هاوبه‌شه‌دا توانرا دو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 452 ده‌ستگیربكرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن له‌ماوه‌ی‌ 20 رۆژی‌ رابردودا (1/11/2018 تا 20/11/2018) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌م چالاكیانه‌ ئه‌نجامدراوه‌:

- لێكردنه‌وه‌ی‌ 388 په‌رده‌ی‌ جامی‌ ئوتومبیل كه‌ به‌شێوه‌ی‌ نایاسایی هه‌ڵواسراوبون.
- 187 له‌زگه‌ی‌ جامی‌ ئوتومبیل كه‌ به‌شێوه‌ی‌ نایاسایی هه‌ڵواسراوبون.
- ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ 10 چه‌ك (8 ده‌مانچه‌، 1 كڵاشینكۆف، یه‌ك چه‌كی‌ بادی‌).


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.