Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:53

له‌ماوه‌ی ده‌ مانگدا 45 پیاو خۆیان کوشتووه‌ و 31 پیاویش له‌ ماڵ ده‌رکراون

چه‌ندین خیانه‌تی هاوسه‌رگیریش تۆمار كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

بورھان عه‌لی، سكرتێری ڕێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ (باسنیوز) ڕای گه‌یاندووه‌: له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 2018 وه‌ تاوه‌كو مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ 517 سكاڵا و توندوتیژی جۆراوجۆر دژ پیاوان له‌ سنووری كار و چالاكی ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌ شاروشارۆچكه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، به‌پێی ئاماره‌كه‌ 45 حاڵه‌تی خۆكوشتنی پیاوان له‌گه‌ڵ چوار حاڵه‌تی كوشتی پیاوان له‌لایه‌ن ھاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ به‌ ھاوكاریی كه‌سانی دیكه‌ تۆمار كراون، به‌رامبه‌ر به‌ ساڵی ڕابردوو ئاماره‌كه‌ زیادی نه‌كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه‌ 31 پیاوی به‌ساڵاچوو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ به‌ هاوكاری منداڵه‌كانیان له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ركراون، هاوكات ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی ھاوسه‌ره‌كان یه‌كێكه‌ له‌و توندوتیژیه‌ زه‌قانه‌ی به‌رامبه‌ر پیاوان ئه‌نجام ده‌درێت.

بورھان عه‌لی، باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ چه‌ندین سكاڵای پیاوانیان لایه‌، كه‌ كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته‌ ژیانی تایبه‌تییان، ھه‌روه‌ھا چه‌ندین خیانه‌تی هاوسه‌رگیری له‌ سنووری كاروچالاكی ڕێكخراوه‌كه‌یاندا تۆمار كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.