ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ، به‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند هه‌وڵێك دراوه له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و هیچ ئاماژه‌یه‌كی فه‌رمی نیه له‌وباره‌یه‌وه.
جهختیشیكردۆتهوه، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هیچ هۆكارێكی یاسایی و هونه‌ری و ئیداری نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی توركیاوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه.
ڕونیشیكردۆتهوه، هه‌وڵه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین په‌یوه‌ندی بووه له‌سه‌ر ئاستی به‌رز و خۆمان په‌یوه‌ندیمان به حكومه‌تی عێراقیه‌وه كردووه تا هه‌مان مامه‌ڵه به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌تی مامه‌ڵه بكات ، لانی كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك یه‌كێك لهفڕۆكهخانهكانی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی توركیا دابخات ،چونكه ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ره كه دوو شاری عێراقین، ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌هه‌یبه‌تی عێراقه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی عیراقی هیچ هه‌ڵوێستێكی كرداری نه‌ناوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ڵام ڕێگایه‌كی ئاسانتر هه‌یه، كه عێراق پێویست ناكات په‌نا ببات بۆ سكاڵای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌توانێت به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌تی، واته مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه ده‌توانێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام وه‌ك وتم عێراق لاواز و شه‌رمن و بێ هه‌ڵوێسته له‌م ڕوه‌وه هۆكاره‌كه‌ش ڕه‌نگه به‌هۆی دۆخی سیاسی و ئابوری عێراقه‌وه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.