رێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆکاری لەناوچونی ملیۆنەها ماسی لە ناوچەکانی باشوری عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەهۆی بوونی رێژەیەکی بەرز لە کانزای قورس و ماددەی ئامۆنیاوە ماسییەکان لەناوچوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 2018/11/20 رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەپێی نموونەی ئەو ئاوەی کە وەرگیراوە و دواتر پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتوە پێکهاتەی ئاوەکە رێژەیەکی زۆر لە کانزای قورس و ماددەی ئامۆنیای تێدابووە، بووەتە هۆی ژەهراویبوونی ئاوەکە و دواتر لەناوچوونی ملیۆنەها ماسی.
ههر بەپێی بەیاننامەکە ئەو ماددانە بۆ ماسی کوشندەیە و ژەهراوییە، بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست ناکات.
هەروەها بڕیاریشە ژمارەیەک پشکنینی دیکە بۆ ماسییەکان بکرێت لەبارەی ئەگەری توشبونیان بە ڤایرۆس و بڕیارە ئەنجامی پشکنینەکان هەفتەی داهاتوو دەربچێت.
له مانگی رابردوودا لە پارێزگای بابل و ژمارەیەک شاری خوارووی عێراق بە ملیۆنەها ماسی بەشێوەیەکی کتوپڕ لەناوچوون و ئەوەش زیانی زۆری ماددی بەو کەسانە گەیاند کە سەرقاڵی بارزگانی ماسین.
سهرهتای ئهم مانگه میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە ژەهر فڕێدراوەتە ناو رووباری فورات بەهۆیەوە ملیۆنان ماسی ژەهراوی بوون و سەرئاو کەوتوون و پێنج هاووڵاتیی ئێرانیش بەتۆمەتی ژەهراویکردنی رووبارەکە، دەستگیرکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.