هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یهكدهخرێنهوه و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند له ئێستادا ده‌ستكراوه به یهكخستهوهیان له چوارچێوه‌ی لیواكانی دیكه‌دا، له ئێستادا یه‌كه‌ی 80 ده‌ستكراوه به یه‌كخستنه‌وه‌یان .
لیوا سالار جەباری جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە راگەیاند لە چوارچێوەی پرۆسە چاکسازییەکەی وەزارەتی پێشمەرگە له ئێستادا دەستکراوە بە یەکگرتنەوەی هەردوو هێزی 70 و80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، راگەیاند، بڕیارێك لە وەزارەتی پێشمەرگە ھەیە كە لە چوارچێوەی پرۆژە چاكسازییەكەیە و ئەویش رێكخستنەوە و یەكخستنی ھێزەكانی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی لیواكاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا یه‌كه‌ی 80 ده‌ستكراوه به یه‌كخستنه‌وه‌یان قۆناغ به‌قۆناغ راهێنانیان پێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.