Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:54

به‌ڤیدیۆ.. یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) له‌ هه‌ولێر به‌رزو پیرۆز راگیرا

سه‌ره‌تای یادكردنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی 800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
کوردستان TV
100%

ساڵانه‌ له‌ ١٢ی مانگی ره‌بیعولئه‌وه‌ل و له‌ پێشوازی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، محه‌مه‌د، دروودی خوای لێبێت، له‌سه‌رتاسه‌ری جیھانی ئیسلامی، رێوڕه‌سمی خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود و مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت و به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و سازدانی ئاھه‌نگی خۆشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ لایه‌ن زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانیشه‌وه‌ ئه‌و رۆژه‌ ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمیی.

ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ مزگه‌وت و ته‌كیه‌ و شوێنه‌ جیاجیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ به‌شێكی رێوڕه‌سمه‌كه‌شدا رێبازانی ته‌ریقه‌ته‌كان دوای خواردنی شیرینی و پیرۆزبایی و یه‌كترماچكردن، ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ زیكركردن و تا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بن.

ئه‌مساڵیش وه‌ك هه‌میشه‌ له‌م رۆژه‌دا موسڵمانان له‌به‌ره‌به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی شیرینی و رێوڕه‌سمی تایبه‌ت.

وه‌ك ساڵانی پێشوو، ئه‌مساڵیش به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، محه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ربێت، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كرایه‌ پشووی فه‌رمیی.

سه‌ره‌تای یادكردنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر، وه‌ك نه‌ریتێك و رێزلێنان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی ٨٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حاكمی شاری ھه‌ولێر، مزه‌فه‌ره‌ددین كه‌وكه‌به‌ری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.