به‌پێى نووسراوێك كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌فه‌رمانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ی به‌نزینخانه‌كان و كردنه‌وه و مۆله‌ت پێدانیان چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا
له‌نووسراوه‌كه‌دا له 4 ى 11 ى 2018 لەمەودوا بڕیاری کردنەوەی بەنزینخانە ده‌درێته دەسه‌ڵاتى ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردانی کۆتایش لەسەر پێدانی مۆڵەتی بەنزینخانە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، بە ھەر جۆر و قەبارەیەک بێت، لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندا دەبێت.
راشیدهگهیهنن لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی نوێنەری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئەندامێتیی ھەر یەک لە (وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، ناوخۆ، شارەوانی، دەستەی ژینگە) مەرج و میکانیزمی یەکگرتوو و تایبەت بەم بابەتە بۆ سوود و بەرژەوەندیی گشتی، ئامادە دەکەن.
لهبهشێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه ، ئەو لیژنەیە پێشنیار و راسپاردەکان بۆ ھەموو ئەو زێدەڕۆییانەی کراون دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنیش بڕیاری گونجاویان بۆ دەردەکات.
راشیدهگهیهنن بۆ رێگەگرتن لە زیادەڕۆییەکانی تایبەت بە مۆڵەتدان و کردنەوەی بەنزینخانە لە شار و شارۆچکەکان و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی ئەم کەرتە و بۆ دەرفەتدانی یەکسان بەو بازرگان و پیشەوەرانەی لەم بوارەدا کار دەکەن و کۆتاییھێنانی قۆرخکاری، ئەو بڕیارانە دەرکراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.