سەرۆكی رەوتی سەدر نامەیەكی رەخنە ئامێز ئاراستەی هادی عامری دەكات و دەڵێت سەفقەیەكی گەورە هەیە بۆكرین و مامەڵەكردن بە وەزارەتەكانەوە لەنێوان ئەندامانی هاوپەیمانی بینا وسوننەكان.
موقتەدا سەدر پەیامێک ئاراستەی هادی عامری دەکات و سەفقەیەکی گەورەی کڕینی وەزارەتەکان ئاشکرادەکات. دەشڵێت "هاوپەیمانیم لەگەڵ تۆ کردووە نەک گەندەڵکار و میلیشیاچییەکان.
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر له توتیتێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، پەیامێکی بۆ هادی عامری ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "سەفقەی گەورە هەیە لەنێوان هەندێک لە ئەندامانی فەتح و هەندێک لە ئەندامانی سوننە سیاسییەکانی نێو (هاوپەیمانی بونیادنان)، بەمەبەستی کڕینی وەزارەتەکان بە پارەیەکی زۆر و بەپشتیوانی دەرەکی، کە وێنەی نییە.
موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: برای ئازیزم، من و تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه عیراق به رێگه‌یه‌كی دروست و به شێوازێكی نوێ ئیداره بكرێت كه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بپارێزرێت، په‌یمانیشمان دابوو له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام بین.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ هادی عامری، موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: یان ده‌بێت له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌مان بڕۆین یان رێگه‌بده‌ین ئه‌وان به ئاره‌زووی خۆیان چیان ده‌وێت به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه بیبه‌ن، یان ده‌بێت ئه‌وانه چاك بكه‌یت كه له‌ژێر باڵی تۆدا خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن، وه‌ك به‌ڵێنیشت دا و وتت له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمان خاتری كه‌س ناگریت.
سه‌در به عامری ده‌ڵێت: بۆ بیرخستنه‌وه‌ش ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه كوتله گه‌وره عیراق بێت، من له‌گه‌ڵ تۆ هاوپه‌یمانیم كردوه نه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵ و میلیشیا، واش بۆی ده‌چم تۆ هێشتا له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆت بیت، با مقاومه و حه‌شدیش له‌پێناو رزگاركردنی گه‌لی عیراق و ئه‌وه‌ی له عیراقدا ماوه یه‌كده‌ست بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.