وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاند كه له گفتوگۆكاندا ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 له‌نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌وتنی باش به‌ده‌ستهاتوون.
د. فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری دارایی عیراق له توویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: به‌م دواییانه ئاماده‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی بووم، له‌نێویاندا سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانتاران و شاندێكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی دیكه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019.
فوئاد حسێن ده‌ڵێت: له گفتوگۆكاندا پێشكه‌وتنی باش به‌ده‌ستهاتوون، خۆشحاڵم بڵێم زۆر نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.