له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ر ِابردوو و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كارگێڕی و سه‌ربازی كورد، ده‌سه‌ڵاتداری سه‌پێندراوی شاری كه‌ركوك دووباره خه‌ریكی بونیاتنانه‌وه‌ی به‌شێك له هێما و سومبوله‌كانی حیزبی به‌عسی جارانن له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له فلكه‌ی عه‌ره‌فه‌ی شاری كه‌ركوك 4 شمشێره‌كه سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس كه له دوای ساڵی 2003 وه لابرابوون سه‌رله‌نوێ و دوای تێپه‌ڕبوونی 15 ساڵ به‌سه‌ر ڕووخانی ڕژێمه‌كه به ئازادی دانرانه‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م 4 شمشێره ئاماژه بوون بۆ عروبه و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس له شاری كه‌ركوكدا، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خه‌ریكی دروستكردنه‌وه‌ی چه‌ند هێماو سونبولێكی دیكه‌ن.
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوك له كوردستانی بوونی داماڵدرا و ئاڵای سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه، كه ئاماژه بوو بۆ پارێزگاری له كه‌ركوك هێنرایه خواره‌وه و ئاڵای عێراق وه‌ك ته‌حه‌دییه‌ك خرایه ده‌ستی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژیانی سه‌رجه‌م هاوڵاتییه كورده‌كانیان خسته مه‌ترسییه‌وه و هه‌زاران كوردی كه‌ركوك ئاواره‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان بوون و تا ئێستاش چه‌ند هه‌زار پارچه زه‌وی له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك به‌سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دابه‌شكراوه تا نیشته‌جێ بن له شاره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.