هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌شاری به‌غداوه پێى ڕاگه‌یاندین ، فراكسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
دكتۆره ڤیان سه‌بری سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانى بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، وه‌ك فراكسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌واوی پشكى بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان
ڕاشیگه‌یاند به‌پێى یاسا پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه‌ى عێراق 17% یه ، لهههولهكانمان به‌رده‌وامین تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین
دكتۆره ڤیان سه‌بری ڕاشیگه‌یاند ڕێژه‌ى 17 % بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه‌ى 2019 ى عێراق جێگر ده‌كه‌ین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.