Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:02

هاتووچۆی هه‌ولێر راگه‌یەندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌

وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوووچۆی  ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ماوه‌ی 10مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌شاری هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری به‌قه‌زای كۆیه‌شه‌وه‌ كۆمه‌لێك روداوی هاتووچۆ كه‌وتنه‌وه‌ كه‌ژماره‌یان (1119)روداووبوون ،  به‌داخه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م رووداوانه‌ 214هاولاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ، (1212)هاولاتیش زامداربووینه‌ به‌زامی هه‌مه‌ جۆر جگه‌ له‌زیانی ماددی زۆر كه‌به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت به‌ر مولك وماڵی هاولاتیان ومولكی گشتی كه‌وتووه‌

هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ل ژماره‌ی رووداوه‌كانی پارساڵ بۆده‌مانگی ساڵ ده‌بینین ، كه‌وا وه‌كو ڕێژه‌و ژماره‌ش زیادی نه‌كردوه‌ به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ كه‌میشی كردبێت به‌لام ئێمه‌ هه‌ر پێمان زۆره‌  ، كاتێك په‌نجه‌ی هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی روداوێكی هاتووچۆوه‌ خوێنی لێ دێت ئێمه‌ پێ ی خه‌مبار ده‌بین له‌هۆكاری رووداوه‌كه‌ ده‌گه‌رێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌م وكوریه‌ك له‌رێگاوبانه‌كان هه‌بێت و هۆكاربووبێت بۆكه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ به‌زووی چاره‌سه‌ری بكه‌ین 


 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن به‌داخه‌وه‌ نزیك له‌90% رووداوه‌كان كه‌كه‌وتونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ بوه‌ كه‌ئه‌مه‌یان بۆته‌ به‌لایه‌ك بۆسیسته‌می هاتووچۆ  و بۆته‌ مۆته‌كه‌ی مه‌رگ كه‌رۆژانه‌ خوێنی گه‌نج ولاوه‌كانمان ده‌رێژیت


 له‌كۆتادا هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت  لێره‌وه‌ وه‌به‌بۆنه‌ی ساڵیادی قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ داوایه‌ك له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی له‌براو خوشكه‌ شۆفێره‌كانمان كه‌تكایه‌ پابه‌ندی ڕۆیشتن بن به‌و خێراییه‌ی كه‌ئێمه‌ی هاتووچۆ بۆمان دیاری كردون به‌هێماكانی هاتووچۆ ،  بزانن ئه‌وه‌ خێراییه‌ سه‌لامه‌ته‌كه‌یه‌ كه‌زووتر ده‌تانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی مه‌به‌ستتانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زێده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆتیژڕۆیی مه‌دۆزنه‌وه‌ چونكه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كۆتایی هه‌ر خۆتان ده‌بن


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.