دوای ناردنی ئه‌نجامی هاوپێچی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، دواجار بڕیاردرا به گۆڕینی 3 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری.
پاش سه‌ردان و پشكنینی وردی لیژنه‌كانی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بڕیاردرا 3 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئیداره‌كه بكرێن به نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری.
نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانیش بریتین له هه‌ر یه‌ك له (نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه، نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و منداڵبوونی ڕانیه، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی نوێی قه‌ڵادزێ) كه به پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆڕه پزیشكییه‌كان گونجاون بۆ ڕاهێنانی قوتابیان له بواره‌كانی هه‌ناوی و نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون.
شایه‌نی باسه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرینگه له بواری پزیشكیدا بۆ ئیداره‌كه، چونكه ئیتر نه‌خۆشه‌كان پێویست ناكات بۆوه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری به‌په‌له له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌ڕێبكرێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی فێركاری له هه‌ولێر و سلێمانی.
به‌مه‌ش نه‌خۆشه‌كان زووتر و به تێچووێكی كه‌متر و كاتێكی كه‌متر چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕووداوه لابه‌لاكانی هاتووچۆ به‌هۆی ڕێگاكانی هاتووچۆ بۆ هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ڕزگاریان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.