لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، نەخۆشخانەی لەدایك بوون و منداڵانى هه‌ولێ ڕایده‌گه‌ێنێت منداڵێك زۆر زووتر لەكاتی خۆی بە (25) هەفتە كە دەكاتە (6) مانگ و هەفتەیەك لەدایك بوو.
راشیدهگهیهنن ، ئەم منداڵە بۆ ماوەی (17) رۆژ خەوێندرابوو لەبەشی منداڵە ناكامەكانی نەخۆشخانەكەمان لەژێر چاودێری پزیشكدا بوو دوای ماندووبوونێكی زۆر، سوپاس بۆ خوا سوپاس بۆ (د. تالیب عادل) پزیشكی پسپۆری منداڵان و ستافی بەشی منداڵە ناكەمەكان، ئەمڕۆ منداڵەكە دەرچوو لەنەخۆشخانەكەمان بەتەندروستییەكی باش.
لهكۆتادا نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوون و مندالان ڕایگه‌یاندووه ئەم منداڵە كچ بوو، بە شەش مانگ و هەفتەیەك لەدایك بوو، بەتەندروستییەوە باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.